ئومێد خۆشناو: ئامادەین بۆ مەترسیی لافاو

(0) / / کردستان / زایەڵە ئومید خۆشناو لافاو


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پارێزگاری هەولێر لەبارەی مەترسیی لافاوەوە، دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی ئەو پارێزگایە و دەڵێت، ئامادەکاری بۆ مەترسییەکانی لافاوی زستان و وشکەساڵیی وەرزی هاوین کراوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دیوانی پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە و لایەنەکان بەڕێوەچوو، لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی بێئاویی وەرزی هاوین لە هەولێر، لەگەڵ ئامادەکارییەکان تایبەت بە وەرزی زستان و باران و ڕێگری لەسەر مەترسیی دروستبوونی لافاو.

وتیشی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی ستراتیجی لە هەولێر دانرا، لە ئاوی فریاگوزاریی هەولێر و قوشتەپە، لە دروستکردنی بەنداو و دەستپێکردنەوەی پۆندەکان، هەموو ئەوانە پەیوەندییان بە ڕزگارکردنی هەولێر هەیە، هەر بۆیە لە هاوین و زستانی داهاتوو، هەولێر بێگرفت دەبێت.
ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ جیاوازییەکانی هاوینی ئەمساڵ کرا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

کامەران کەریم