وەزارەتی بەرگریی عێراق لەبارەی پێدانی تۆپهاوێژ بە پێشمەرگە روونکردنەوە دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان پێشمەرگە بەرگریی عێراق تۆپهاوێژ


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بەرگریی عێراق :پێدانی تۆپھاوێژەکان بە ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای یاداشتێکی پێشتر بووە.

پێشمەرگە ھێزێکی نیشتمانییە و گومان لە دڵسۆزی بۆ عیراق لێناکرێت و گرێبەستی کڕینی تۆپھاوێژی ھاوتزەر بۆ پێشمەرگە لە نێوان ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩ کراوە.

پارەی تۆپھاوێژەکان پێش پێکھێنانی حکومەتی ئێستا خەرج کراوە و لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ گەیشتنە بەندەری ئوم قەسر.

پرسی کڕینی ئەو تۆپھاوێژانە زیاتر لە حەوت ساڵ لەمەوبەر باسکراوە.

، تا ئێستا تۆپھاوێژەکان نەگەیشتوون بە وەزارەتی پێشمەرگە.

کامەران کەریم