كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیەنرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە مامۆستایان


21 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی ڕاگەیاندووە و هاوكات، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەشێوەی هەمواركراوی گرێبەست دابەش دەكرێت.

كاروخ عەبدوڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست  ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 22ی ئۆكتۆبەر، مووچەی مانگی ٩ی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێتە چەک و هەمان ڕۆژ دابەشدەکرێت .

بەپێی خشتەی مووچە، كە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، سبەینێ‌ مووچەی ژمارەیەك وەزارەتی دیكە خەرج دەكرێت، كە وەزارەتی پەروەردەش دەگرێتەوە.

کامەران کەریم