سیناریۆكانی بەردەم پێكهێنانی كابینەی دەهەمی حكومەتی  هەرێمی كوردستان

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە کوردستان حکومەتی هەریم كابینەی دەهەم


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەوزادی موهەندیس چاودێری سیاسی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،   لە سایەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی كوردستان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە لە ڕێكەوەتی 21/10/2024دا..كە ئەنجامی ژمارەی دەنگ و كورسیەكانی لایەنەكانی ئاشكراكرد كە بەم شێوەیە بوون كە كۆی گشتیان 100 كورسیە، پارتی    39 كورسی. یەكێتی  23 كورسی.نەوەی نوێ‌  15 كورسی،یەكگرتوو  7 كورسی. هەڵوێست  4 كورسی. كۆمەڵ  3 كورسی. بەرەی گەل  2 كورسی. گۆڕان  1 كورسی. هاوپەیمانی  1 كورسی. كۆتای مەسیحی و توركومان  5 كورسی.

وتیشی،سیناریۆكانی پێكهێنانی كابینەی دەهەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە دەبن،بەو مەرجەی هەر لایەكی براوە بتوانێت (( 50+1 )) كورسی كۆبكاتەوە،1. پارتی + یەكێتی + كۆتاكان =67 كورسی   ئاسایی و ئاسان دەتوانرێت كۆبكرێتەوە
2. پارتی+ نەوەی نوێ‌ + 3 كۆتا =  57 كورسی  ئاسایی و ئاسان دەتوانرێت كۆبكرێتەوە
3. پارتی یەكگرتوو+كۆمەڵ+هەڵوێست+بەرەی گەل+ گۆڕان+هاوپەیمانی + 3 كۆتا) = 60 كورسی (( سەختە و بەگران كۆدەكرێنەوە))
4. یەكێتی+2كۆتا+(نەوەی نوێ‌+یەكگرتوو+كۆمەڵ+هەڵوێست+بەرەی گەل+گۆڕان+هاوپەیمانی ) = 58 كورسی سەختە كۆبكرێنەوە.

ئەوچاودێرە سیاسیە ڕونیشیکردەوە، بەم شێوەیە، لەو 4 سیناریۆیەی سەرەوە كە دەتوانرێت 51 كورسی بەرەو سەرەوە كۆبكرێتەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی دەهەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،ئاسانترین و سەركەوتووترینیان بریتیە لە سیناریۆی یەكەم  پارتی+یەكێتی+كۆتاكان = 67 كورسی• بەم شێوەیە دەردەكەوێت كە قەدەری یەكێتی و پارتی پێكەوەن و دەتوانن كابینەی حكومەتی هەرێم پێكبێنن، وهەردوولا بەبێ‌ ئەویتر ناتوانن حكومەتێكی سەركەوتوو پێكبێنن، و دەسەڵاتی ڕەهایان هەبێت لەسەرتاسەری هەرێمدا.لەلایەكی تریشەوە گەر هەردوولایان بتوانن چەند لایەنێكی دەرەوەی خۆیان بەشداری پێبكەن لە حكومەتەكەدا ئەوابۆخۆیان و كابینەكەش كارێكی باش دەبێت و پشتگیری و پشتیوانی زیاتریان بۆ دروست دەبێت لەڕووی جەماوەریەوە،بەپێچەوانەوە كارێكی عەقڵانی نابێت. جا بۆ سەركەوتنی ئەم سیناریۆیەگەرەكە پارتی و یەكێتی دوور لە دەمارگیری وتوندڕەوی و دوور لەتای هەڵمەتی هەڵبژاردن گفتوگۆیەكی جدی و كوردانە و خەمخۆرانە بگرنە بەر بۆ پێكهێنانی كابینە حكومیەكە بە زووترین كات،لەبەر ئەم هۆكارانەی لای خوارەوە،بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری هەرێم و عێراق و ناوچەكە لەحاڵەتێكی ناجێگرو مەترسیداردایە و پێویست دەكات حكومەتی هەرێم بەزوویی دەستبەكاربێت.ساڵی 2025 هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقە و گەرەكە هەموان خۆیان ئامادەبكەن بۆ ئەو هەڵبژاردنە. تێبینیەكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكە،پارتی : دەنگ و كورسی لەهەرێمی كوردستان كەمكردوە بەبەراوورد بەساڵی 2021. یەكێتی : دەنگ و كورسیەكانی زیادیكردوە لەهەرێمی كوردستان، نەوەی نوێ‌  بە ڕێژە و دەنگێكی گەورە دەنگ وكورسیەكانی زیادی كردوە.كە چاوەڕوانكراو نەبوو. گەربەشداری حكومەت نەكات وەكو ئەوە وایە ئەو دەنگانە هیچ سوودێكیان نەبێت بۆ جەماوەر و تەنها سەرۆكی جوڵانەوەكەی بێ‌ گەورە دەبێت.یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری: وەكو خۆیان ماونەتەوە و سەروو خواریان كردوە بەبەراوورد بە ساڵی 2021. ڕەوتی هەڵویسَت : وەكو هێزێكی نوێ‌ دەنگی باشی هێناوە و هەرئەوەندەی لێچاوەڕوان دەكرا. بەرەی گەل، دەنگی كەمی هێناوە و خۆیان و لایەنەكانی تریش چاوەڕوانی ئەوە نەبوون.بزوتنەوەی گۆڕان: بەهۆی بارودۆخی ناوخۆیان ،هەرئەوەندەیان لێ چاوەڕوان دەكرا.تاڕادەیەكی باش پڕۆسەكە سەركەوتوو و بێ كێشە و دوور لە ساختەكاری ساڵانی پێشوو بەڕێوە چووە. یەكگرتووی ئیسلامی:  ڕەنگە هەر بەشداری كابینە حكومیەكە نەكات.گەر هەموو هێزەكانی دەرەوەی پارتی ویەكێتی ،بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن پێكەوەبنێن كە زۆر زەحمەتە لەناوخۆیاندا ڕێكبكەون،ئەوا تەنها  33 كورسیان دەبێت كە ناتوانن ڕێگریبكەن لەبەردەم كابینە حكومیەكەدا و زۆرینەی پارتی و یەكێتی و كۆتاكان كە 67 كورسین، بەداخەوە جەماوەریش كە 28% نەچوون بۆ دەنگدان و بایكۆتیان كردوە،كە ڕەنگە گەر ڕێژەی دەنگدان لەسەروو 72% بوایە گۆڕانكاری گەورەتریش ڕوویبدایە.كە ئەم هەڵویستەی جەماوەر لەلایەك بێ‌ هەڵوێستیە لەبەرامبەر دەسەڵات و خواستی گۆڕانكاریدا و لەلایەكیش نیشانەی بێ ئومێدی وناهوشیاریانە بەمەترسی ولێكەوتەكانی نەچوونیان بۆ دەنگدان. بەداخەوە دەركەوت كە تاكی كورد تەنها هوشیارە بۆ بەرژەوەندیە كەسیەكانی خۆی نەك بەرژەوەندیە گشتیەكانی گەل و نیشتیمان.

ئەوەشی خستەڕوو، لەكۆتایدا ،هەرێمی كوردستان لەم پڕۆسەیەدا سەركەوتووی گەورە و یەكەم بوو،چونكە شەرعیەتی گەڕاندەوە بۆ پەڕلەمان و حكومەتی ماوەبەسەرچوو،كە ئەمەش دەسكەوتێكی گەورەیە بۆ هەموان بەبێ‌ جیاوازی..كەواتە  لە كۆتایدا هەرێم و كورد و كوردستان سەركەوتن.

کامەران کەریم