سەرەڕای پشوو, ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بەردەوامدەبێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه کوردستان


Oct 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەپێی ئەو لیستی مووچەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی (دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابوری، تەندروستی) دابەشدەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە درەنگانی شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی رۆژی دووشەممە پشووی رەسمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی راگەیەندراو بەردەوامدەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

کامەران کەریم