سێ لیژنە بۆ سکاڵاکانی تایبەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن پێکهێنرا

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە لێژنە کوردستان


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی نووسراوێکی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، "بڕیاردرا بە پێکهێنانى سێ لیژنە  بۆ پێداچوونەوە بەو سکاڵایانەى لە رۆژانى دەنگدانى گشتى و تایبەتدا بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە تۆمار کراون". 

فەیاز یاسین حسێن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران پێداچوونەوە بە سکاڵاکانی سەر بازنەی هەڵبژاردنی هەولێر دەکات. 

سێ ئەندامی لیژنەکەش پێداچوونەوە بە سکاڵا تۆمارکراوەکانی هەرسێ بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک دەکەن.

کامەران کەریم