وەزیری پەروەردە: یەکەم کتێب چاپ دەکرێت پەروەردەی ئیسلامیە

(0) / / کردستان / زایەڵە د ئالا حەمەسەعید پەروەردەی ئیسلامی


Jun 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن هیچ بنەمایەکی نییە  .

د ئالا حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی  هەرێم  ڕایگەیاند   لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن هیچ بنەمایەکی نییە، ئەم بابەتە چەندین جار ڕوونکردنەوەی لەسەر دراوە، بەداخەوە ساڵانە ئەم بابەتە بەناڕەوا دەوروژێندرێت، پار ساڵیش هەمان قسە کرا و بەڵام بانگەشەکارانی ئەم بابەتە لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢)جگە لە ئیحراجی هیچیان بۆ نەمایەوە کە بینیان کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی بە جوانترین و نوێترین شێواز دیزاین کراون.

 لێرە بەڵگەی ئەوە دەخەمە ڕوو ئێمە کە ئێستا لە قۆناغی چاپکردنی کتێبەکانین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی( ٢٠٢٢-٢٠٢٣) ، یەکەم کتێب کە چاپمان کردبێت کتێبی پەروەردەی ئیسلامییە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم