پەرلەمانتارێک: یەکشەممە کێشەیەکی هەڵەبجە چارەسەر دەکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵەبجە هەڵبجەی شەهید سلێمانی


May 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ڕۆژی یەک شەمە بەرواری ۲٠۲٤/٥/۱۹ کێشەی کارتی نیشتیمانی نزیکی سێ هەزار هاوڵاتی لە سلێمانی و هەڵبجەی شەهید چارەسەر دەکرێت.

د، بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  بەمەبەستی بەدواداچون بۆ کێشەی ڕاگرتن و دەرنەکردنی کارتی نیشتیمانی کۆمەڵی زۆر لە هاوڵاتیانی کوردستان کە نزیکی سێ هەزار کەس دەبن کە بە تۆماری ٤٤۳ی هەڵبجەی شەهید و تۆماری ٤٦٤ی شارباژێر/سلێمانی ناسراون بە بیانوی نەبونی وردەکاری پێویست لە ڕەگەزنامەی عێراقی و پێناسی باری شارستانیان، هەروەها کۆمەڵی کێشەی تری هاوڵاتیان .

وتیشی،ئەمڕۆ سەردانی  موئید عباس جێگری بەرێوبەرایەتی گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشنگەمانکرد لە بغداد و گفتوگۆمانکرد لە بارەی کێشەکانی هاوڵاتیان ڕێگا چارەی چارەسەرکردنی گرفتەکان.

ئەوەشی حستەڕوو، بەرێزیان پێیان ڕاگەیاندین هەفتەی داهاتوو ۲٠۲٤/٥/۱۹ لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دەنێرنە کوردستان بۆ پارێزگای هەڵبجەی شەهید و سلێمانی  بۆ چارەسەرکردنی داواکاری هاوڵاتیان و بەڵێنی هەموو هاوکاری و پشتیوانیەکی پێداین بۆ کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان.ئەنجامدانی ئەم سەردانەمان دوای ئەوەدێت کۆمەڵی هاوڵاتی لە ڕبردودا سەردانیانکردین بۆ نوسینگە سلێمانی/ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

کامەران کەریم