عێراق و ئێران تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەن

(0) / / عراق / زایەڵە ئێران عێراق شاخەوان عەبدوڵا


Jun 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە - شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی وەفدی عێراق بۆ ئازەربایجان، لەگەڵ لایەنی  ئێرانی، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان لە چوار بواردا تاوتوێکرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان  لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "شاخەوان عەبدوڵا بە سەرۆکایەتی وەفدێکی عێراق و بە ئامادەبوونی ئەندامانی وەفدەکەی کۆبوونەوەیەکی فراوانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجامداوە، کە پێکھاتبوو لە " عەبدولرزا ئەلمسری " جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێرانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شورای ئێرانی لە ئازەربایجان.

 بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوو لایەن تاوتوێی ژمارەیەك پرس  و بابەتی پەیوەست بە ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی بەستنەوەی هەردوو وڵاتی دراوسێ و رێگاكانی بەرزكردنەوەیانیان لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و ئەمنی و رۆشنبیری  تاوتوێی كردووە.