قائیمقامیەتی سلێمانی ئۆتێل تارین دادەخات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئوتیل تارین سلێمانی تەندروستی مەرج


Jul 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبون بە مەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، ئۆتێل تارین دادەخات.

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند،  ڕۆژی شەممە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتەوە ئوتێل تارین-ی لە شەقامی پیرەمێرد داخست و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم