وەزارەتی دارایی هەرێم دڵنیایی دەدات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێم کوردستان


May 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو داهاتانەی فیدراڵین ئامادەین رادەستی بكەین و دەبێت حكومەتی عێراقیش پابەندبێت بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە كە پێویستە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و ئەو داواكارییانەی حكومەتی عێراق ئاراستەی هەرێمی كوردستانی كردووە جێبەجێكراوە، بەڵام پرسی مووچە بە سیاسی كراوە.

لەبارەی رادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە، وتەبێژەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم وتیشی،  ئەو داهاتە ناوخۆییانەی فیدراڵین ئامادەین رادەستی بكەین و دەبێت حكومەتی عێراقیش پابەندبێت بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانەوە.

کامەران کەریم