شارەزایەک لە دەرونزانی گشتی بۆ زایەڵە ڕوونیدەکاتەوە؛ هۆکارەکانی زۆربونی دیاردەی کوشتن

(0) / / گفتگو / زایەڵە دیاردەی کوشتن ئاراز ناسر ساڵح


Jul 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د ئاراز ناسر ساڵح شارەزا لە دەرونزانی گشتی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەناو کۆمەڵگای ئێمە خەڵکانێکی زۆر بۆ چارسەری کێشەکان پەنا بۆ عەشیرەت و بۆ هێز و هێزی چەکدار دەبەن. هەریەکە لەمانە وادەکات خەڵکانێکی زۆر بۆ یەکلای کردنەوەی  کێشەکان  پەنا بۆ توندوتیژی و بۆ کوشتنی خەڵکانی  بەرامبەریان ببەن.

د ئاراز ناسر ساڵح ماستەر لە دەرونزانی گشتی لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، هۆکارەکانی تاوان دەگەڕێتەوە بۆچەند هۆکارێک بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆهۆکاری مادی بەشێکی بۆ سایکۆلۆجی و بەشێکی هۆکاری پەروەردەیی دەگەڕێتەوە ، ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە  هۆکارە پەروەردەیی و هۆکارە سایکۆلۆجیەکان باس دەکەین، هۆکارە پەروەردەییەکان بریتیه لەوەی کە منداڵ هەرلەسەرەتای چونە باخچە دەبێت لەسەر بنەمای خۆشەویستی لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لەکەسانی بەرامبەر لەسەر بنەمای  پەروەردەیەکی  پێکەوە ژیان و ئازارو نەدانی خەڵکانی دەوروبەری پەروەردە بکرێت، ئەمە ببێتە بەشێک  لەکەسایەتی ئەو مرۆڤانە ئەمە  وایان لێدەکات کەسانێکی  ئارام و هێمن بن و سودمەندبن بۆ دەوروبەرەکەشیان هیچ زیانێک بەخەڵکانی دەوروبەریان نەگیەنن .

وتیشی، هۆکاری سایکۆلۆجی ئەمە یەکێکە لەهۆکارە ئەساسیەکان ئەویش ئەوەیە  چۆن مرۆڤەکان  لەسەر بنەمای  ڕێزگرتن لەسەر بنەمای بەکارهێنانی هێز بۆیەکلای کردنەوە کێشە و گیروگرفتەکان، ئەمانە هەموویان ئەو هۆکارە سایکۆلۆجیانەی کەوا لە ئینسان دەکەن بەرەو ئەوە بڕۆن کەتوندوتیژ نەبن ، ئەم هۆکارە سایکۆلۆجیانە  پێویست دەکات لەسەر ئاستی  حکومەت لەسەر ئاستی خێزان لەسەر ئاستی دام و دەزگاکان گرنگیەکی  زۆر بەلایەنی  سایکۆلۆجی مرۆڤەکان بدرێت  چونکە  تا ئێستاش لای ئێمە خەڵک ئەگەر نەخۆشیەکی دەرونی هەبێت یان گرفتێکی دەرونی هەبێت پێی عەیبە بچێتەلای خەڵکانی پسپۆڕ، دەبێت وەک حاڵەتێکی ئاسایی تەماشا بکرێت، هەرکەسێک گرفتێکی دەرونی هەبێت  بچێتەلای خەڵکانی پسپۆڕ بۆ ئەوەی  کەپێی  بوترێت  گرفتە دەرونیەکەی  چیەو چارەسەر کردنەکەی چیە.

ئەوەشی خستەڕوو، هۆکارێکی تر بریتیە لەوەی لەناو کۆمەڵگای ئێمە خەڵکانێکی زۆر بەهۆی پەنابردن بۆ عەشیرەت و پەنابردن  بۆ هێز و هێزی چەکدار هەریەکە لەمانە وادەکات خەڵکانێکی زۆر بۆیەکلای کردنەوەی  کێشەکان  پەنا بۆ توندوتیژی و بۆکوشتنی خەڵکانی  بەرامبەریان بدەن.

هێمای بەوەشکرد، هۆکاری ئەمەش  ئەوەیە یاسا و دادگاکان هەڵناسن بەکارەکان،  یاساو دادگا لەلایەن حکومەتەوە دەبێت  وای لێ بکرێت ڕێزێکی زۆر وەشوێنی  یەکلای کردنەوەی  سەرجەم کێشەو گیروگرفتەکان بێت، هیچ کەسێک  لەسەرو یاساو دادگاکانەوە نەبێت بۆ ئەوەی هیچ کەسێک نەتوانێت ئەو کێشەو گرفت و تاوانانە  ئەنجام بدات.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم