ڕۆحانی: بەرهەمهێنانی چەکی کۆکوژ لە بەرنامەی بەرگریی ئێراندا نییە

(0) / / جهان / زایەڵە حەسەن ڕۆحانی ئێران چەکی کۆکوژ


Feb 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بەرهەمهێنانی چەکی کۆکوژ لە پلانی بەرگریی وڵاتدا نییە و تاران پابەندی هەموو ڕێککەوتنەکان و بەڵێنەکانی بووە و دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند بڕیار و هەڵوێستی نەگوڕی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئەوەیە کە قەت چەکی کۆکوژ لە بەرنامەی بەرگریدا نییە.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران نایەوێت چەکی ئەتۆمی ببێت، نایەوێت ئەو جۆرە چەکە ئەنبار بکات یا خود قەت نایەوێت ئەو جۆرە چەکانە بەکار بێنێت.
ڕۆحانی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران ڕێککەوتنی بەرەنگاربوونەوەی چەکی ئەتۆمی واژۆ کردووە و هەمیشە پابەندی بووە، وتی: نامانەوێت بە شێوەیێکی شاراوە چالاکی ئەتۆمی بکەین و ئەمە سیاسەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی بووە و ئەوەش لە سەر فتوای ڕێبەری باڵای وڵات بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی، وەستاوە.