مستەفا کازمی بۆ تاوتوێی ٦ دۆسیە بەشداری لە لوتکەی سعودیە دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە مستەفا کازمی عێراق لوتکەی سعودیە


Jul 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بەشداری لە لوتکەی سعودیە دەکات کە سعودیە میوانداری دەکات، لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە دەکات کە تاوتوێی ٦ دۆسێی دەکات.

 نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا، ئاماژەی بەوە کردووە، سەرۆک وەزیران "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران سەرەتای هەفتەی داهاتوو، لەو لوتکەیەدا کە شانشینی سعودیە میوانداری دەکات، بەشدار دەبێت.

ئاماژە بەوەش دراوە کە لوتکەکە بە بەشداری سەرکردەکانی ئەنجومەنی هاوکاری بۆ وڵاتانی عەرەبی کەنداو، هەروەها سەرکردەکانی میسر و ئوردن و دەوڵەتان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

 ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە کۆنفرانسەکەدا باس لە وزە و ئاسایشی خۆراک و تەحەددیاتی ژینگەیی دەکرێت، هەروەها هەنگاوەکان بۆ هاوکاری و هاوبەشی و هەماهەنگی هاوبەش سەبارەت بەم پرسە چارەنووسسازانەی کە گەلانی هەموو ناوچەکە بەدەستیەوە دەناڵێنن، دەخاتە ڕوو."

 ڕاشیگەیاندووە، "وەڵامی عێراق بۆ بانگهێشتنامەیەکی جەنابی سەرپەرشتیاری ، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود"، ئاماژەی بەوەدا کە "بەشداریکردن لەم لوتکەیەدا درێژەی پابەندبوونی حکومەتە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، و وردبینییەکەی" بۆ پاراستنی پێگەی نێودەوڵەتی عێراق، لە هەمان کاتدا پابەندبوون بە بنەمای میانڕەوی، پاراستنی هاوسەنگی، و دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی میحوەر و هاوپەیمانی.