ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: کرماشان دەتوانێت لە ئاسایشی خۆراکی ئێران و ڕەوتی هەناردەی کاڵا رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت

(0) / / ایران / زایەڵە کرماشان ئاسایشی خۆراک


Jul 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆک کۆماری ئێران کە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کرماشان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کرماشان دەتوانێت لە ئاسایشی خۆراکی ئێران و ڕەوتی هەناردەی کاڵا رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت.

ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بە سەردانێک گەیشتە شاری کرماشان.

رەئیسی لەگەڵ گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی کرماشان ئاشکرای کرد کە پێشتر لە تاران پێویستییەکانی کرماشان تاوتوێ و هەندێک پرۆژە ئامادە کراون.

 وتیشی: پارێزگای کرماشان بەستێنی لەباری بۆ گەشتیاری و هەناردەی کاڵا هەیە و بە سەرنجدان بە سنووری هاوبەش لەگەڵ وڵاتی عێراق، بوار بۆ هەناردەکاری ئامادەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە پارێزگای کرماشان 900 هەزار هێکتار زەویی بەپیتی کشتوکاڵی هەیە، ڕایگەیاند ئەم پارێزگایە دەتوانێت لە ئاسایشی خۆراکی ئێراندا رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت.