بەشە خۆراکی ئەو کەسانە دەبڕدرێت کە مووچەکانیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار زیاترە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەشەخۆراک کوردستان ئابووری


Jul 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەشە خۆراکی ئەو کەسانە دەبڕدرێت کە مووچەکانیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار زیاترە.

سەبارەت بە بڕیاری بڕینی بەشە خۆراکی ئەو خێزانانەی داهاتیان لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار زیاترە بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد جێبەجێکردنی بڕیارەکە ماوەیکی زۆرە لە بەغدا دەستیپێکردوە ئە فەرمانبەرە کوردانەی موچاکانەیان لەسەر وەزارەتی ‌حوکمەتی عێراقە بەشە خۆراکی ئەوانیش دەبڕدرێت و ناوەکانیان دەنێرنە بەڕێوبەرایەتیەکانی بەشە خۆراکی هەرێمی کوردستان.

نەوزاد شێخ کامیل ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هاووڵاتییانە ناوەکانیان لەسەر پسوولەی خۆراک دەمێنێتەوە، بەڵام بەشە خۆراکی مانگانەیان پێنادرێت، ئێستا ژمارەیەک خێزان بەشە خۆراکی مانگانەیان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بڕدراوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم