وەزیری کشتوکاڵ بۆ زایەڵە: گرفتێکی دیکەی جوتیارانمان چارەسەر کرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە وەزیر کشتوکاڵ هەرێمی کوردستان


Jul 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە بڕیاریدا بە داخستنی مەرزەکانی بەرووی بەرهەمی هاوردەی ئەو بەروبومانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەرهەم دەهێنرێن."

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،  دوابەدوای هەولەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ساغبونەوەی بەرهەمی جوتیارانی ناوچەی پێنجوین و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان، بە سوپاسەوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە بڕیاریدا بە داخستنی مەرزەکانی بەرووی بەرهەمی هاوردەی ئەو بەروبومانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەرهەم دەهێنرێن ،وە کردنەوەی دەرگای بازاڕەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق ،بە مەبەستی ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی ئازیزمان .وەسوپاسی بەڕێز وەزیری کشتوکاڵی عێراق و هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە لەگەڵمان بەپەرۆش بوون.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم