ئاگـرکەوتنەوە لە مەیدانی دارفرۆشانی سلێمانی کۆنتڕۆل کرا
(0) /
زایەڵە - ئاگـرکەوتنەوە لە مەیدانی دارفرۆشانی سلێمانی کۆنتڕۆل کرا .
بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە بوونی ڕوداوێکی ئاگر لە مەیدانی دارفرۆشان کـە دەکەوێتە خـــوار بازگەی (سلێمانی- عەربەت) بەهۆی بوونی تەختە و دارو کەرەستەی بیناسازی جۆراوجۆرەوە لە شوێنەکەدا ڕوداوی ئاگرەکە گەورەی و فراوانبوو ، بۆیە دەستبەجێ (یانزدە) بنکەی بەرگری شارستانی سلێمانی گەیشتە ئەوێ بە مەبەستی ئەوەی زوو کۆنتڕۆڵ بکرێت و زیانی مادی بەر دوکانەکانی تر نەکەوێت،
تیمەکان توانیان لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و نەهێڵن بگوازێتەوە بۆ دوکانەکانی دراوسێی،
خۆشبەختانە زیانەکان ئەوەی هەیە مادیە و تەنها دوو کرێکار تەنگەنەفەسبوون و تەندروستیان لە ئێستادا جێگیرە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: