ڕۆحانی: ئەمەریکا دەبێ هەڵەکانی خۆی ڕاست بکاتەوه و پابەندی یاساکان بێت
(0)
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد کە گەل و حکومەتی ئەمەریکا باش تێگەیشتوون بەرانبەر ئێران هەڵەیان کردووە و دەبێ چی زووترە ئەمەریکا هەڵەکانی ڕاست بکاتەوە پابەندی یاساکان و بڕیارنامەی 2231 بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،حەسەن ڕۆحانی لەلێدوانێکدا وتی کەسێکی سەرشێت لە ئەمەریکا هاتە سەر کار و گەلێک گوشاری خستە سەر ئێران بەڵام گەلی ئێران نەچەمایەوە و ئێستا گەل و حکومەتی ئەمەریکا باش تێگەیشتوون بەرانبەر ئێران هەڵەیان کردووە و دەبێ چی زووترە ئەمەریکا هەڵەکانی ڕاست بکاتەوە وحکومەتی نوێ ئەو وڵاتە پابەندی یاساکان و بڕیارنامەی 2231 بێت.
وتیشی ئێران دەیهەوێ یاساکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و گوشاری نایاسایی ناخاتە سەر هیچ لایەنێک.
جەختیشی کرد کە جێبەجێ کردنی یاسا و ڕێسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ئەرکی مرۆڤی و سیاسی هەموو حکومەتەکانە و هیوامان وایە ئەمەریکاش بگەڕێتەوە بۆ یاسا و بتوانین لە هەلومەرجێکی باشتردا مامڵە بکەین.
تێبينيێك بنێرە: