بارزانی و تاڵەبانی: کاربکرێت بۆ یەکھەڵوێستیی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان

(0) / / کردستان / زایەڵە تاڵەبانی بارزانی بافڵ یەکێتی پارتی


Aug 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە پیرمام کۆتاییهات و بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکە، هەردوولا رێککەوتن لەسەرئەوەی "کار بکرێت بۆ یەکهەڵوێستیی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگارییانەی کە رووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە."
رۆژی پێنجشەممە 4-8-2022  لە پیرمام مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و هەریەکە لە فوئاد حوسێن، سەرۆکی شاندی پارتی لە بەغدا و قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
 بارەگای بارزانی دوای کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیێندراوەکە، گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا: "کاربکرێت بۆ یەکهڵەوێستیی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگاریانەی کە رووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامییان پێ بدرێت."