یادی شەھیدانی بینا سوتاوەکەی سیروان بەرزڕاگیرا + وێنە
(0) /
زایەڵە - مەراسیمێکی شایستەی بۆ یادی ٣٦ ساڵەی شەھیدانی بینا سوتاوەکەی سیروان ڕێکخرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری ھەڵەبجە و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و نوێنەرانی حیزبی و حکومی و ھاوڵاتیانی ناحیەی سیروان،بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە بە ھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیروان مەراسیمێکی شایستەی بۆ یادی ٣٦ ساڵەی شەھیدانی بینا سوتاوەکەی سیروان ڕێکخست.
ڕۆژی ١٩٨٦/٦/٨ لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیانی ڕاگوێزراوی گوندەکانی ھەورامان بۆ خۆپاراستن لە ئاگری شەڕی ئێران- عێراق لە بینایەکی تەواو نەبوو لە ناحیەی سیروان خۆیان پەنادابوو ، تۆپێك بەر بیناکە دەکەوێت و لە ئەنجامدا ئەو بەرمیلە نەوتانەی لەبەردەم بیناکە بوون گڕ دەگرن ، بەھۆیەوە ٢٠٠ ھاوڵاتی لە ژن و پیاو و منداڵ شەھید بوون و زیاتر لە ١٠٠ کەس برینداربوون .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: