"کۆمەڵی ئیسلامیی" بوو به "كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان"
(0) /
لە میانی دانیشتنی دووەمین رۆژی کۆنگرەی چواره‌می کۆمەڵی ئیسلامیی، ئەندامانی کۆنگرە به زۆرینه‌ی ده‌نگ؛ دەنگیاندا بە گۆڕینی ناوی حزب لە "کۆمەڵی ئیسلامیی" بۆ "كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان"، "جماعة العدل الكردستانیة/ العراق".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بڕگه‌یه‌كی یاسایی هه‌یه كه كۆنگره به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا، به‌و په‌یڕه‌وه كۆمه‌ڵی ئیسلامی پرسی گۆڕینی ناوه‌كه‌ی خسته به‌ر باس و گفتوگۆ، ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ تاوتوێی چڕی ئه‌و بابه‌ته‌یان كرد، له ئه‌نجامدا به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ناوی حزب له "كۆمه‌ڵی ئیسلامیی" گۆڕدرا بۆ " كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان" "جماعة العدل الكردستانیة/ العراق".
تێبينيێك بنێرە: