وەزیرەکەی سەدر هەڕەشە دەكات

(0) / / عراق / زایەڵە سەدر خۆپیشاندان بەغدا دادوەری


Aug 23, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزیرەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر هەڕەشەی ڕاگرتنی كاری ئەو لیژنەیە دەكات كە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەكان دەكات."
ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیری سەدر (سێشەممە 23-8-2022) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "هەرکاتێک ناڕەزایەتییەکان دژی گەندەڵکاران چڕتر دەبنەوە، داوای یارمەتی لە بەڕێز سەدر دەکەن، بەڵام ئەو دوو ڕۆژ لەمەوبەر بڕیاریدا بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان نەکات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "شۆڕشی عاشورا بەردەوامە، ڕەنگە لە داهاتوودا بەڕێز موقتەدا سەدر کارەکانی ئەو لیژنەیەی سەرپەرشتیکردنی ناڕەزایەتیەکان دەکات ڕابگرێت، ئەوەش لەبەرامبەر ڕاگرتنی دەسەڵاتی دادوەری و دادگا و کارەکانیان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان لە پێناو کۆتایی هێنان بە شۆڕشێکی چاکسازیخوازانە کارەکانیان ڕابگرن، بەڵام کارەکانیان ڕانەگرن لە پێناو ئیدانەکردنی گەندەڵی."