شاندێکی بەغدا بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی سەردانی هەولێر دەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێم بەغدا


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی،لیستی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی مەدەنی بە هاوتاکراوی لە دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی دیکە رەوانەی بەغدا کراوە.

ناردنی دوو مووچە پێکەوە ئەستەمە و ئەگەر بشنێردرێت، ئەوە دەکرێت لەسەر لیستی مووچەی مانگی هەشت مووچەی مانگی نۆش رەوانە بکرێت.

بۆ مانگی هەشتیش مووچەی خانەنیشنان هاوشێوەی حەوت بە هاوتاکراوی دەبێت و جێگیر کراوە.

لەبارەی مووچەی خانەنشینانی سەربازی "تاوەکو ئێستا هاوتا نەکراوە و کێشەیان هەیە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، ئەمڕۆ شاندێکی خانەنشینیی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و بابەتەکە تاوتوێ دەکرێت.

کامەران کەریم