ئەبوبەکر هەڵەدنی بۆ زایەڵە: کورسییەکانی یەکگرتوو زیاد دەکات / پێکهێنانی حکومەتی نوێ دژوار دەبێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئەبوبەکر هەڵەدنی هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردنی لە وادەی خۆیدا بکرێت چونکە هێشتا مەترسییەک هەیە بۆئەنجام نەدانی، ئەگەر  هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو زۆر قورسە، چونکە گۆڕانکاری درووست دەبێت.

ڕاشیگەیاند: ئەو پەیوەندیە خراپانەی نێوان حیزبە سیاسیەکان و دەست تێوەردانی وڵاتانی هەرێمایەتی دابەش بوونی ئەم دوو زۆنە بەسەر دوو دەوڵەتە هەرێمایەتیەکەدا بەدنیاییەوە کاریگەری لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەبێت.

ئەبوبەکر هەڵەدنی وتیشی، یەکگرتوو بۆ ئەم هەڵبژاردنە دەنگەکانی سەردەخات، یەکگرتوو خۆی وابۆ ئامادەکردووە کە ژمارەی کورسیەکانی زیاد بکات، بەلایەنی کەمەوە بیگەیەنێتەوە 10 کورسی، بەهۆی ئەوەی  کەمترین کێشەی سیاسی هەیە لەچاو هێزەکانی تر، هەمیش لەبەرئەوەی کەکاندیدی باشی بۆ پەرلەمانی کوردستان پاڵاوتووە.

هێمای بەوەشکرد، ئەمێنێتەوە سەر بەشداری کردنی خەڵک، ئەگەر هاتوو خەڵک بەشداری بکات، وەکو هەڵبژاردنەکانی پێشوو زۆرینەی خەڵک بایکۆت نەکات ،ئەوە لەقازانجی پرۆسەی سیاسیە.

کامەران کەریم