لەماوەی زیاترله‌ نۆ مانگ دا 23 هەزار و 533 کۆچبەر له‌ كه‌ناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئینگلیز کوردستان


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران:پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیز بۆ کۆچبەران خەونێکە تا پێیدەگەن، بەڵام کەناڵەکە چەندەها ساڵە بووەتە مۆتەکەی رۆحی کۆچبەران.

دەزگای لوتکە:لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە تا 15ی ئەیلول 23 هەزار و 533 کۆچبەر لە کەناڵەکە پەڕیونەتەوە، کە زیاترە لە ژمارەی هەمان ماوەی ساڵی پێشوو، بەڵام کەمترە لە ساڵی 2022.

لە ساڵی 2023 بە گشتی 29 هەزار و 437 کۆچبەر بە بەلەمی بچووک لە کەناڵەکە پەڕیونەتەوە.

لە شەش ساڵی رابردوودا (لە نێوان ساڵانی 2018 تا ئەیلوولی 2024) 194 کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی گیانیان لەدەستداوە.

کامەران کەریم