که‌شناسی هەرێم: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی هەرێم کوردستان گەرما


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلولی 2024، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و تەنکە هەوری بەرز دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، سبەینێ سێشەممە 24ی ئه‌یلولی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 35 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 34 پلەى سیلیزى

دهۆک: 35 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 35 پلەى سیلیزى

کامەران کەریم