مانۆڕی سەربازیی ئێران بە بەشداری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەستپێکرد

(0) / مانۆڕی زایەڵە فڕۆکە ئەرتەش مەحموود مووسەوی


Jan 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

مانۆڕی دوو رۆژەی سەربازیی ئێران بە بەشداری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەستپێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مانۆڕی سەربازیی ئێران لە باکوری ناوەڕاستی پارێزگای سمنان دەستی پێکرد و بڕیارە دوو ڕۆژ بە نمایشی توانای فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بەردەوام بێت.
مەحموود مووسەوی جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند، لە مانۆڕەکەدا هێزی ئاسمانی، زەمینی، دەریایی و بەرگری فڕۆکەوانی، چەندین سیستەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تاقی دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەش دا مانۆڕەکە چالاکییەکانی دەستنیشان کردن و وێرانکردنی ئامانجە ئاسمانییەکان لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە دەبێت و وێران کردنی ئامانجەکانیش لە سەر زەوی لەخۆدەگرێت.
کۆتایی/.