برنج و شله‌ی شاهید لە سلێمانی داده‌خرێت
/
کردستان
/
زایلە
زایەڵە
شلەی شاهید
سلێمانی
زایەڵە - به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی شوێنی برنج و شله‌ی شاهید له‌شه‌قامی گۆران داده‌خات.
فریاد عوسمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی راگه‌یاند ، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه‌كه شوێنی ئاماده‌كردنی برنج و شله‌ی شاهید كه خواردن بۆ عه‌ره‌بانه و ده‌ستگێره‌كان ئاماده‌ده‌كات داخست.
وتیشی، سه‌رپێچییه‌كی دیكه‌ی شوێنه‌كه نه‌بونی مۆڵه‌ت و كارتی ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كانییه‌تی، به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنه‌كانی ئاماده و پێشكه‌شكرنی خواردن و خواردنه‌وه كارده‌كه‌ن له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و خۆپارستنه‌وه پشكنینیان بۆ بكرێت تا له ته‌تدروستیان دڵنیا بنه‌وه، پاشان مۆڵه‌تی كاركردنیان پێده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنی ئاماده‌كردنی برنج و شله‌ی شاهید داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: