ئێران پارە بلۆکەکراوەکانی لە کۆریای باشوور وەردەگرێتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کۆریای باشوور پارە ئێران


Feb 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران باسی لە ڕێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ کۆریای باشوور کرد بۆ گەڕاندنەوەی بەشێک لە پارە بلۆکەکراوەکانی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەبدولناسر هێمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ باڵوێزی کۆریای باشوور لە تاران کۆبووەوە و تەوەری سەرەکی دیدارەکە تاوتوێ کردنی چۆنیەتی دەستڕاگەیشتنی ئێران بە بەشێک لە پارەبلۆکەکراوەکانی لەو وڵاتە بوو و دوو لایەن لە سەر ئەم بابەتە و وردەکارییەکانی گەیشتنە ڕێککەوتن.
باڵوێزی کۆریای باشور ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەی ئەنجامدانی هەموو ڕێکارەکانە لە پێناو دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پارەکانی لەو وڵاتە و هیچ سنوورێکی بۆ ئەم بابەتە دیاری نەکراوە.
سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران وێڕای پێشوازی لەم بڕیارە نوێیەی حکوومەتی کۆریای باشوور، ڕاشیگەیاند تاران بەردەوامە لە ڕێکارە یاساییەکان بۆ قەرەبووی ئەو زیانەی کە بە هۆی بلۆکەکردنی پارەکانی پێگەیشتووە.