سنوری شارەوانی کەلار فراوان دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەوانی کەلار کوردستان


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار و قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری فەرمانەگە پەیوەندیدرەکان، کۆبوونەویەک سەبارەت بە فراوانکردنی شاری کەلار ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایەسەر نەخشەپلانی ئەو بەشەی شاری کەلار کە فراوان دەکرێت و بە تێروتەسەلی باس لە ووردەکاری نەخشەپلانەکە کرا و فراوانکردنەکەش خۆی دەبینێتەوە لە زەویەکانی سنوری بەردەسور لە باکوری کەلار بەرەو زەویەکانی گوندی سەید خەلیل نزیک شاری کەلار.
جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جەختی لە گرنگی و پێویستی فراوانکردنی سنوری شارەوانی کەلاری کردەوە و رایگەیاند، لەئێستادا بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی شاری کەلار و زیاتربوونی پرۆژەکانی وەبەرهێنان، فراوانکردنی سنوری شارەوانی کەلار بوەتە پێویستی شارەکە.
دواتر، بڕیاردرا بە دەستپێکردنی گرتنەبەری رێکارەکان بۆ فراوانکردنی شارەوانی کەلار و بۆ ئەو مەبەستەش داواکاری ئاڕاستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەکە لە، بەڕێوەبەرە گشتیەکانی کشتوکاڵ و وەبەرهێنان و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرەکانی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەری باجی خانوبەرەی میری و ئاوی کەلار ئامادەبوون.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم