حەکیم داوای یەکریزی و یەک خستنی هەوڵەکان و گەیشتن بە خاڵی چارەسەر دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە حەکیم عێراق ئەربەعین


Sep 17, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - "عەمار حەکیم "سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، داوای یەکریزی و یەک خستنی هەوڵەکان و گەیشتن بە خاڵی چارەسەری کرد.
"حەکیم " ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: “ بەشداری  ساڵانەی  ملیۆن کەس زۆر پەرەی ساندوە  بە بۆنەی چلەی ئیمام "حسێن"  (سەلامی خوای لەسەر بێت)  کە ئەمەش  نیعمەتێکی ئیلاهییە کە شایەنی ستایش و سوپاسە، و دەرفەتێکە بۆ ستایش بۆ ئەو هەوڵە گەورە و مەزنانەی خاوەن کاروانەکانی حوسێنی بە بەخشندەیی ئاسایی خۆیان داویانە و نەخشێنراون،ھەروەھا درەوشاوەترین وێنەی دڵسۆزیە لە  ماوەی چەندین ڕۆژدا.
"حەکیم" سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و دامەزراوە حکومییەکان و میدیاکانی لەروومالی راستەوخۆ کرد کە بەشداربوون لە سەرکەوتنی سەردانی کەرانی ملیۆنی .
لەبەیاننامەکەدا ھاتوە لەبەر رۆشنایی ئەم بۆنە "حەکیم " داوای لە لایه‌نه سیاسیەکان دەکات کە ئەم یادە با دەرفەتێک بێت بۆ یەکخستنی  ریزه‌كان و یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان دانیشتن بۆ گه‌یشتن به‌ خاڵی چارسەری  کە له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و نیشتمان بێت بەمەبەستی تێپەراندنی ئەم دۆخە ، کە بۆتە ڕێگری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان  بە هاوڵاتیان  بەھۆی دواکەوتن لە پێکھێنانی حکومەتەوە .