كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 راگەیەندرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه کوردستان


Apr 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار بنێرێت و وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشكردنی دەكات.
شیروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا راگەیاند، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە دابەشكردنی مووچە لە عێراق دواكەوتووە و دوای ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی چوار ووردبینیكردن تێیدا چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیە بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

وتیشی، دوای ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دەكات.

کامەران کەریم