مامۆستایەکی زانکۆ: ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن پڕۆسەی دیموکراسی لەهەرێمدا دەخاتە ژێر پرسیارەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵبژاردن زانکۆ کوردستان


Apr 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مامۆستایەکی زانکۆ لەبارەی هەڵبژاردنەوە بۆزایەڵە دەدوێت.

د، شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ بە زایەڵەی ڕاگەیاند، هەڵبژاردن ئەو پێودانگە فەرمییەیە کە لەجیهانی سەردەمدا بەکاردەهێنرێت بۆپێوانەکردنی ڕادەی دیموکراسی سیستەمە سیاسییەکان و ئاستی پێشکەوتن و گەشەکردنیان لە نێوان زەمەنە جیاوازەکاندا، پرسی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستا دەتوانرێت لەو ڕوانگەیەوە لێی بڕوانرێت، چونکە ئەم هەرێمەش بەهەمان شێوەی وڵاتان و هەرێمەکانی دیکەی جیهان بەدەرنییە لەو ڕێسایە.

ئەومامۆستایەی زانکۆ وتیشی، لەمەوە دەگەینە ئەوەی بڵێین کە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن پڕۆسەی دیموکراسی لەهەرێمدا دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بەوەش ڕەوایەتی دەسەڵاتە فەرمییەکانی گومانیان لەسەر دروست دەبێت.

کامەران کەریم