هۆشداریی ئێران بە ئەمریکا؛ زانیاری تەواومان لەسەر بکەکانی حەریر، هەولێر و دهۆک هەیە

(0) / / ایران / زایەڵە ئئێران ئەمریکا لیوا بقری حەریر


Sep 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وێڕای جەخت لەسەر زانیاریی وردی وڵاتەکەی لەسەر بنکەسەربازییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لەمەڕ هەرچەشنە هەنگاوێکی ئەمریکا دژی درۆنەکانی ئێرانی هۆشداریی دا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسێکی فەرمیی ئێران (ئیرنا)، لیوا محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبارەی بانگەشەی پێکان و لەناوبردنی درۆنێکی ئێرانی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە هەرێمی باکووری عێراق، وتی: ئەگەر ئەمریکییەکان لە بەرانبەر درۆنەکانی ئێران هەر هەنگاوێک بنێین، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی ئەم کردەوە دوژمنکارانە دەدەنەوە و وەڵامدانەوە و تۆڵەکردنەوە بە مافی خۆیان دەزانن.
باقری وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران، زانیاری تەواو و وردی لەسەر بنکەکانی حەریر، هەولێر و دهۆک لە هەرێمی کوردستان هەیە، وتیشی: ئێمە لەم قۆناغەدا بەرنگاریی جوداخوازەکان دەبینەوە و هیچ هەنگاوێ دژ بە ئەمریکییەکان نانێین و تۆڵەی ئەم هەنگاوەی ئەمریکا دەکەینەوە.
وتیشی: بانگەشەی ئەمریکا لە خستنەخوارەوەی درۆنی ئێرانی سەلمێنەری هاوکاریی ئەوانە لەگەڵ گرووپە جودایی خوازەکان.