پێشبینی بارانێكی كەم و دابەزینی پلەكانی گەرما لە عێراق

(0) / / عراق / زایلە زایەڵە کەشناسی عێراق


Oct 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -دەستەی كەشناسیی عێراق ئەمڕۆ شەممە كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی وڵاتی راگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی بارانێكی كەم و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
لە راگەیەندراوێكی دەستەكە  ئاماژە بەوە كراوە: بارودۆخی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ شەممە، روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاست، هەروەها لە ناوچەكانی باكوور نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ پلەكانی گەرما لە هەرێمی ناوەڕاست كەمێك بەرز دەبێتەوە، پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باكوور و باشوور و ئاماژەی بەوەشكردووە : گەورەترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و دیالە 38، دهۆك 31، موسڵ 35، ئەنبار 37، كەربەلا ، دیوانیە، میسان، ناسریە، موسەننا 40، نەجەف و بەسڕە 41.
ئەوەشی خستەڕوو : سبەینێ یەكشەممە، كەشوهەوا روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و هەندێك جاریش هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی كەم كە هەندێك جار هەورە تریشقە دەبێت لە دەڤەری باكور، هەروەها پلەكانی گەرما نزیكن بۆ ڕۆژی پێشوو لە هەرێمی ناوەڕاست و پلەكانی گەرما لە ناوچەكەدا كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەكانی باكوور پلەكانی گەرما لە هەرێمی باشوور كەمێك كەم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا كە : ڕۆژی دووشەممە كەش هەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێتەوە و لە ناوچەی باكووریش نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات نزیكە لە ڕۆژی پێشوو.
ڕوونیشی كردەوە : سێشەممەی داهاتوو، كەشوهەوا ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و لە ناوچەكانی باكووریش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات نزیكن لە ڕۆژی پێشوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بارودۆخی كەشوەوای رۆژی چوارشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور روون دەبێت و لە ناوچەكانی باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوەی رۆژی پێشووە، هەروەها پلەكانی گەرماش لە باكور كەمێك كەم دەبێتەوە.