ئەندامێکی لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک رونکرنەوەیەکی گرنگ لەسەر سستمی پریپەید و کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە پێوەری زیرەک پریپەید کارەبا


Oct 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی باڵای پڕۆژەی پێوەری زیرەك راگەیاند، لە سیستەمی پریپەید كارەبا  24 كاتژمێرییە و نرخەکەی وەک خۆیەتی، تەنیا شێوازی پارەدانەكە دەگۆڕێت.ئێستا لە چەند شوێنێكی هەرێمی كوردستان  لە ڕێگەی سیستەمی (پریپەید)ەوە، کارەبای 24 كاتژمێری هەیە، لەوانە بازاڕی لەنگەی هەولێر و بازاڕی دهۆك، كە شوێنی بازرگانین، لەگەڵ هاوبەشی ماڵان لە ئەڤرۆ ستی لە دهۆك.
وتیشی، لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 356 هاوبەشی کارەبا بە سیستەمی پریپەیدەوە بەستراون و چالاك کراون و كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە.سیستەمی پریپەید هاوشێوەی كارتی مۆبایلە، بایی چەند كارەبات پێوێستە ئەوەندە كارت دەكڕیت، بۆ بەكارهێنانەكەشی دەوەستێتە سەر هاوبەشی كارەبا، بیەوێت زیادەڕۆیی تێدا بكات، یان بیەوێت دەستی پێوە بگرێت.
ڕونیشیکردەوە ،لەو شوێنانەی کە بە سیستەمی پریپەید کارەبایان پێ دەدرێت، خەڵكەكە لە سیستەمەكە رازین و كێشەیان نییە.ئەم سیستەمە سەرەڕای باشترکردنی دۆخی کارەبا، بارگرانیی سەر فیدەرەکانی کارەبا بە رێژەی 400% کەم دەکاتەوە. لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن و 300 هەزار پێوەری زیرەك بەستراون و پرۆسەكە لە قۆناخی كۆتای .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم