وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارەکەی لەبارەی زمانی کوردی هەڵوەشاندەوە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق زمانی کوردی


Oct 28, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارەکەی لەبارەی زمانی کوردی هەڵوەشاندەوە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لەڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند ، پاش دەرچوونی گشتاندنێک لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ لە ( ٦ ی ١٠ ی ٢٠٢٢) سەبارەت بەوەی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی وەزارەتی ناوبراو دەرنەچوونی تێدانییە و لە تاقیکردنەوەی گشتیی هەژمار ناکرێت، لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە هەر هەمان ڕۆژ لە لەگەڵیان لە پەیوەندیدابووین، لە ئەنجامدا ڕێککەوتین کە شاندێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەردانی وەزارەتمان بکەن ، بۆیە لە ١٠ ی ١٠ی ٢٠٢٢ شاندێک لەوەزارەتی پەروەردەی عێراق، بۆماوەی سێ رۆژ لە هەرێمی کوردستان مانەوە و گفتوگۆکانمان بەردەوام بوو ، سەرەنجام کۆنووسێکی هاوبەش نووسراویەوە و بەندە و بەرێز  وەزیری پەروەردەی عێراق لە کابینەی پێشوو، لە ١٣ ی ١٠ ی ٢٠٢٢ واژۆمان کرد و ڕەزامەند بووین، مانگێکیش دانرا کە دەبێت هەر دوو  وەزارەت گشتاندن بەو ڕێککەوتنە دەربکەین.
سەرەنجام هەوڵەکانمان سەرکەوتووبوون و لە ٢٤ ی ١٠ ی ٢٠٢٢، بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەڵسەنگاندن و ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ، گشتاندنی پێویستی دەرچوواند کە زمانی کوردی(  دەرنەچوون )ی تێدایە و ئەگەر قوتابی لەبابەتی زمانی کوردی نەگەیشتە نمرەی پێویستی دەرچوون، ئەوا بەدەرنەچوو دادەندرێت .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم