سلێمانی بەراورد بە پارێزگاکانی تری هەرێم کەمترین رێژەی هەژاریی تێدایە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی کوردستان هەژاریی ئابووری


10 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی هەژارییە، بەپێی نوێترین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆی ٦.١ ملیار کەس کە لە ١١٠ وڵاتدا نیشتەجێن، یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن کەسیان هەژارن، 

هاوکات بەپێی ئاماری ئاژانسی مرۆیی "نیگەرانییەکان لە جیهاندا"، ٧٣٣ ملیۆن کەس خۆراکی پێویستیان نییە، واتا لە ١١ کەسدا یەکێکیان رۆژانە رووبەڕووی برسێتی دەبێتەوە.

بەپێی نوێترین ئاماری پێگەی "ARCGIS"، رێژەی هەژاریی لە عیراق لە ٢٣.٤٤٪ە و بەرزترینیان لە پارێزگای موسەنایە، کە رێژەی هەژاریی تێیدا ٦٢٪ە، لە بەرامبەریشدا، پارێزگای سلێمانی، لەسەر ئاستی عیراق و بەراورد بە شارەکانی دیکەی هەرێم، کەمترین رێژەی هەژاریی تێدایە کە لە ٣٪ ە و دهۆکیش لەسەر ئاستی هەرێم زۆرترین رێژەی هەژاری تێدایە کە رێژەکەی لە ٧٪ە، دواتریش هەولێر لە ٦٪ە.

کامەران کەریم