سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی بۆ زایەڵە: بایکۆتی هەڵبژادن هیچ گوڕانکاری دروست ناکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی بایکۆت هەڵبژادن یەکێتی


Oct 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ "ئێستا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ڕابەرایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەشخەڵانی ئەوەی هەڵگرتووە کە بتوانێت گۆڕانکاری بکات، ئەگەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ تەنها جارێک ئەم دەرفەت و متمانەیە بدەن بە یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی، دڵنیابن کاریگەریەکی ئیجگار گەورە ئەبێ و ڕێڕەوی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان ڕاست دەبێتەوە."
لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و بەربژێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: لەڕاستیدا ئەم هەڵبژاردنە زۆر زۆر چارەنوس سازە بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبەرئەوەی لەماوەکانی ڕابردودا هەر هەڵبژاردنێک کراوە لە ڕێگەی تەزویر و کۆمیسیۆنە دەستکردەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستکاری نەتیجەی ئینتیخابات کراوەو، وە هەڵبژاردنەکانی ناوحۆ لەهەرێمی کوردستانا ڕووی داوە هیچ کاتێک نوێنەرایەتیەکی حەقیقی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبوە، بەڵکو لەڕێگەی ئەو ناوە دوبارانەو ئەو ناوە مردوانەی لە سۆران و لە مەنتیقەی مێرگەسور، پارتی کارتی نیشتیمانی و نفوس و ئەوانەی دروست کردبوو بۆئەوەی خەڵکێک کە لە تورکیا و ئێرانەوە دێن خەڵکی کوردستان نین بتوانن دەنگ بەن بە پارتی بەشێوازێک بەم ڕێگایە داخراوە و هەموو ئەو 470 هەزار ناوەی کەلەلایەن حکومەتی هەرێمەوە کە پارتی ئەوەی کردبوو زیادی کردبوو، ئەمانە لابران وە ئەو سیستمی هەڵبژاردنەی کە کراوە لە حەقیقەتدا بۆ ئەوەیە کە هەموو ناوچەکان نوێنەرایەتی حەقیقی خۆیان هەبێت، ئەمە کەریگەریەکی گەورەی هەبێت لەسەر هاوکێشەی سیاسی لەناوخۆی هەرێمی کوردستان.
وتیشی، ئەم هەڵبژاردنە لەبەر ئەوەی پێشوتر باسمان کرد ئەم هەموو تەزویرو فێڵ و فڕەی کە ئەکرا لە هەڵبژاردنەکانا نوێنەرایەتیەکی حەقیقی خەڵکی کوردستان نەئەکرا، وە ئەو نوێنەرایەتیانە و ئەو حکومەتە کە زۆرینەیەکی لای پارتی بوو کە دامەزراوە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان لای  پارتی بوو، لە دانیشتنەکانیانا لەگەڵ بەغداد زیاتر بۆ ئەوە بوو کە بەرژەوەندیەکانی پارتی وەلا نرابوون، موچە و قوتی خەڵکیش کرابووە بارمتەیەک بەکارهێنرا بۆیە ئەم هەڵبژاردنە دڵنیابن کە پارتی زۆرینەکەی لە دەست دەدات بۆیە ئەوانەی کە ئەچنە بەغداد ئەم جارە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ دوو لایەنی تردا زۆرینەی پەرلەمانی بەدەست دەهێنێت وە حکومەتەکەیش لای پارتی نامێنێت، خەڵک بەشداری پێبکات بەڵکو ئەم جارە پارتی بەشدارە لەحکومەتدا.
ڕونیشیکردەوە، ئەوەی کە پەیوەستە بە خەڵکی کوردستان لە بادینان و هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە لە 2009 وە دەرفەت ئەدرێ بەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و وە دەنگێکی زۆر ئەوکاتە لەدوای 2009 وە بۆ 2013 هاوسەنگی هێز لەدەست دراوە و پارتی بو بە کەڵەگا لە حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، هەموو دامەزراوەکانی گرت، ئەم هەڵبژاردنە دەرخەری ئەوەیە کە هەموو ئەو دەرفەتانەی درا بە نەوەی نوێ، بە گۆڕان، بە هاوپەیمانی هیچ کاریگەریەکی نەکردە سەر دۆخ و گوزەرانی خەڵکی کوردستانی  خراپ کرد.
هێمای بەوەشکرد، بۆیە ئێستا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ڕابەرایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەشخەڵانی ئەوەی هەڵگرتووە کە بتوانێت گۆڕانکاری بکات، ئەگەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ تەنها جارێک ئەم دەرفەت و متمانەیە بدەن بە یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی، دڵنیابن کاریگەریەکی ئیجگار گەورە ئەبێ و ڕێڕەوی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان ڕاست دەبێتەوە، هاوسەنگی هێز ئەگەڕێتەوە، کۆتایی بەو ناعەدالەتی و نادادای و دزی و چەتەی و تاڵانییە ئەهێنرێ، بەرژەوەندیەکانی حیزب و بنەماڵە لەپێش بەرژەوەندیە باڵاکانی هەرێمی کوردستانەوەیە.
ئەوەشی حستەڕوو،بەبڕوای ئێمە پێویستە هاوڵاتیان واز لەبایکۆت بهێنن ،بایکۆت هیچ گۆڕانکارییەک ناکات، بەڵکو یەکێتی ئەم یەکێتیە نوێیە بەئیرادەو بەئیرادەیەکی نوێەوە بەئیرادەیەکی سەربەخۆوە بەهێزو یەکگرتووەو مەرکەزیەتیەکی ناوخۆ وەبۆ ئەو ماوانەی لەماوەکانی ڕابردودا ئەتوانێ گۆڕانکاری بکاتلەهەرێمی کوردستان، بۆیە ئەو هاوڵاتیانەی کەبایکۆت ئەکەن ڕێگە ئەدەن هێزی پارتی بمێنێتەوە، دەرفەتێکە بۆکۆتایهێنان بەو زۆرینە موزەیەفەی کەپارتی هەیبوو ،سودیان لەوە وەرگرتووە کەخەڵکێکی زۆر ناچێ بۆدەنگدان، لەڕێگەی تەزویرەوە دەنگەکانی ئەوانیان بردووە.
 
کامەران کەریم