کاروان ئەنوەر بۆ زایەڵە: لە هەڵبژاردنی ئەمجارە سەنگ و قورساییەکان بەڕاستی وەکو خۆی دەرئەکەوێ
(0) /
زایەڵە - لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی سلێمانی وتی، بێگومان ئەمە یەکەم هەڵبژاردنە یان یەکەم جارە کە هەڵبژاردن لەکوردستانا ئەکرێ و هیچ بوارێک یان مەجالی تیانیە بۆ تەزویر و بۆ دەنگی لابەلا و دەنگی بندیوار و دەنگی مردو و ئەو دەنگانەی کەپێی ئەوترێت دەنگە ناڕاستەکان یان بۆ دیزاینکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەبەر ئەوەی ئەمجارە بەو ئامێرە ئەکرێ، بەو ئالیەتە بەو میکانیزمە کە پێی ئەوترێ کارتی بایۆمەتری یان کارتی دەنگدان، ئەوەی کە سیم و کۆدەکەی تیایە، هەر کەسێک ئەو کارتەی نەبێت ناتوانێت دەنگ بدات، لەبەر ئەوە گرنگیەکەی ئەوەیە کە ئەمجارە سەنگ و قورساییەکان بەڕاستی وەکو خۆی دەرئەکەوێ.
وتیشی، ئەمجارە ئەم هەڵبژاردنانە و ئەنجامەکانی چ کاریگەریەکی بەسەر پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداد دەبێت، ڕاستەوخۆ کۆمیسۆنی بەغداد ئەمجارە سەرپەرشتی هەڵبژردنەکانی هەرێمی کوردستان ئەکات، ئەمەش یەکەمین جارە کە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی بکات، ئەوکاتە بۆ بەغداش دەردەکەوێت کە ئەو هەموو دەنگ و هینەی کە هەبووە پێشتر، مەسەلەن شوێن هەبووە لەسەداسەد دەنگی تێدابووە کەئەمە لە دنیای هەڵبژاردندا شتێکی موستەحیلە، ئەمجارەش بەغدا دەزانێ کە هەر حیزبێک بایی چەندێک سەنگی هەیە، بایی چەند دەنگی هەیە، بای چەند ئەتوانێ ئیدارەدانی ئیشی خۆی بکات.
ڕونیشیکردەوە، خەڵک ئەمجارە ئەتوانێ دەنگی ڕاستەقینەی خۆی تاقی بکاتەوە، ئەوانەی کە دەنگ ئەدەن، ئەوانەی کە تا ئێستا دەنگیان نەداوە، ئەوانەی کە دەنگیان بۆ دراوە، لەبەر ئەوە خەڵک ئەمجارە سەنگی خۆی دیاری دەکات، هەڵبژاردنیش بۆ خەڵکە بۆ ئەوەی تا بزانێ کەئەو حیزبەی کە بەربژێری هەیە ئەو حیزبەی کە ئەوێ دەنگی بۆ بدات لە چ ئاستێکدایە، حیزبەکەی خۆی. بۆیە ئەڵێم جارێکی دیکە خەڵک ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنی ڕاستەقینەی خەڵکە، کە بەبێ تەزویرو بەبێ ئەملاو ئەولا دەرئەنجامەکانی دەردەکەوێت .
هێمای بەوەشکرد، بێگومان ئەگەر بایکۆت بکرێت ڕێژەی دەنگدان کەم ئەبێتەوە، بایکۆت کردنی هەڵبژاردن هیچ چارەسەرێک نیە، وەک تۆ ئەتوانیت دەنگ بەولایەنە بدەیت کە ئەتەوێ، دەنگی بۆ کۆبکەیتەوە،یان دەنگی پێ بدەی، ئەوە باشترە لەوەی کە نەیەیتە هەڵبژاردنەوە، نەیەیتە هەڵبژاردنەوەو بایکۆت کردنی هەڵبژاردن دەرئەنجاکێکی سلبی لێ ئەکەوێتەوە، ئەوکاتە ئەتوانین بڵێین دەرئەنجامەکان بەم ماهیەتی ڕاستەقینەی خۆی دەنگەکان دەرناکەوێ ،بۆیە هەرکەسێک ئەوانێ دەنگی خۆی بدات، لەوحاڵەتەدا باشترین شتیش ئەوەیە کەزۆرترین خەڵک بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، هەتاوەکو بتوانیت ئەوەی کە ئەکرێ مەسەلەن ڕێژەکە هەرچەندێک بێت چونکە هەر دەنگ حساب ئەکرێ هەرچۆنێکیش بێت ئەو دەنگانە هەر حساب ئەکرێ، بەڵام لەبرئەوەی کە خەڵک بتوانێ ئەمجارە بەڕاستەقینە بەڕاستی بیەوێ دەنگەکەی خۆی و نرخی دەنگەکەی خۆی بەفیڕۆ نەڕوا، بێگومان ئەبێت مەرجە لەسەری کەدەنگ بابەو لایەنەی کەدڵخوازێتی یان ئەو لایەنەی کەحەز ئەکات دەنگی زیاتر بهێنێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: