هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوت لە بەسرە

(0) / / عراق / زایەڵە نەوت قاچاق بەسرە


Nov 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق وردەکاریی هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوتى لە بەسرە بڵاوکردەوە.  
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا (2ی تشرینی دووەمی 2022) ڕایگەیاندووە، "ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری دروست بووە".  
ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێک لەو بازرگانانەى سەرکردایەتی تۆڕەکەى کردووە، ئەفسەرى پلە باڵا بووە".  
دەزگاکە جەختیکردووەتەوە "ئەو پڕۆسەیە یەکێکە لە گەورەترین پرۆسەکانى بەقاچاخبردنى نەوتی خاو لە بەسرە، دەستگیرکردنی ئەندامانی تۆڕەکە بەپێی فەرمانی دادوەر بووە."
رونیشیکردووەتەوە "تۆڕەکە بە دروستکردنی کون لە هێڵەکانی هەناردەکردندا نەوتیان بەقاچاخ بردووە."
پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا ئاماژەى بەوەکردبوو "مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاكانی دیكە توانیان گەورەترین تۆڕی قاچاخی نەوت لە بەسرە هەڵبوەشێننەوە."