قائیمقامیەتی سلێمانی پێنج تۆن زەیتون لەناودەبات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە زەیتون سلێمانی


Nov 03, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەهۆی بەسەرچونی ماوەکەی و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە پێنج تۆن زەیتونی هاوردەکراودا دەگرن.
قایمقایمەتی   سلێمانی  ڕایگەیاند، لەسەر زانیاری هاوڵاتیان و بەهۆی بەسەرچونی ماوەی بەکارهێنان و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆگایەک لەگەڕەکی بەکرەجۆ دەست بەسەر زیاتر لە (500) تەنەکەی (10) کیلۆگرامی زەیتونی هاوردەکراودا دەگرن کە خاوەنەکەی بەشێوەی هەڵڕژاو بەسەرهاوڵاتیاندا ساغیدەکاتەوە.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی زەیتونەکە بەسەرچوەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم