بەشە خۆراکی خراپ بگەڕێننەوە بۆ بریکار

(0) / / کردستان / زایەڵە بەشەخۆراک فاسۆلیا هەڵەبجە


Nov 06, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک ڕایگەیاند؛ هەر خێزانێك فاسۆلیا یان هەر مادەیەكی تری بەشە خۆراکی وەرگرتووە و خراپ بووە، بیگەڕێنێتەوە بۆبریکارەکە.
دوای ئەوەی دوێنێ شەو هاوڵاتیەک وێنەی فاسۆلیای بەشە خۆراكی ئەم مانگەی بۆ هەڵەبجەنیوز نارد، کە خراپ بووە و كرم لێی دابوو، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك دەڵێت،  رەنگە لەكاتی گواستنەوە تەڕ بووبێت و بەو شێوەیەی لێ هاتبێت.
شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لەسلێمانی رایگەیاند،   ئەو فاسۆلیایەی کە لەهەڵەبجە دراوە بەچەند هاوڵاتییەك خراپ و كون كون بووە، رەنگە لەكاتی گواستنەوە تەڕ بووبێت و بەو شێوەیەی لێ هاتبێت، سەرجەم بریكارەكانی دابەشكردنی بەشە خۆراكمان ئاگەدار كردووەتەوە كە هەر بریكارێك فاسۆلیای خراپی هەبووە، بیگەڕێننەوە و بۆیان دەگۆڕین بەجۆری باشتر.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لەسلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە كە هەر خێزانێك فاسۆلیا، یان هەر مادەیەكی تری بەشە خۆراكی وەرگرتووە و خراپ بووە، بیگەڕێنێتەوە بۆ بریكارەكە و داوای گۆڕینی بكات، ئێمەش لەو بەشە خۆراكەی كە خراپ بووە سەرووی خۆمان كە بەغدایە ئاگەدار دەكەینەوە، هەموو ئەو مادانەش كە بۆ بەشە خۆراك بە دەستمان دەگات، سەرەتا پشكنینی بۆ دەكەین دواتر دابەشی دەكەین.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم