مامۆستایەکی  زانکۆ بۆ زایەڵە: دەبێت حوکمەت لەسەر بنەمای دادپەروەری بڕیار لەسەر تاکەکانی ئەم نیشتیمانە بدات

(0) / / گفتگو / زایەڵە هێمن کەریم حکومەت هەرێم کوردستان


Nov 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مامۆستایەکی  زانکۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "حکومەت بەنیازە چی لە کارمەندانی گرێبەستی تەندروستی بکات، بە بیانووی نەبوونی میلاک و داهات حوکمەتی هەرێم بەنیازە گرێبەستەکانی تەندروستی دەربکات لە کاتێکدا ڕۆژانە دەبینین دامەزراندن بە شێوەی هەمیشەیی و گرێبەست بۆ فلان لێوای سەربازی بۆ فلان بەناو بەرپرس بە ویستی خۆیان سەرخان و ژێرخانی ئەم نیشتیمانە بەکار دەهێنن بۆ پرکردنەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان."

د، هێمن کەریم مامۆستای زانکۆ لە وتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری زایەڵە  ڕایگەیاند،      ئایا حوکمەت بیری لە دامەزراندن و  ڕێخستنەوەی گرێبەستە خێر لەخۆ نەدیوەکان کردووە یان نا، ئەمە وەفای حوکمەتی هەرێم بوو! بۆ هاونیشتیمانیانی، بەنیازە چی لە کارمەندانی گرێبەستی تەندروستی بکات، بە بیانووی نەبوونی میلاک و داهات حوکمەتی هەرێم بەنیازە گرێبەستەکانی تەندروستی دەربکات لە کاتێکدا ڕۆژانە دەبینین دامەزراندن بە شێوەی هەمیشەیی و گرێبەست بۆ فلان لێوای سەربازی بۆ فلان بەناو بەرپرس بە ویستی خۆیان سەرخان و ژێرخانی ئەم نیشتیمانە بەکار دەهێنن بۆ پرکردنەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بەڵام لە کاتێکدا کەرتی تەندروستی و پەروەردە بۆ هەمووان روون و ئاشکرایە کە تەنها گرێبەستەکان ڕایگرتوون، بەنمونە گرێبەستەکانی کەرتی تەندرووستی کە بەمانای کەلیمە خۆبەخشترین کارمەندبوون لە ڕووبەروو بوونەوەی کۆرۆنادا بە ئومێدی ئەوەی رۆژێ لە ڕۆژان بە شێوەیەکی فەرمی خزمەت بە کەرتی تەندرووستی بکەن لەم هەرێمەدا.

ئەو مامۆستایەی  زانکۆ  وتیشی،  بەلام دووبارە بەداخەوە بۆ ئەم بیری تاک رەوایی و گەورەبوونەی کە ئەگوزەرێت سەبارەت بە حوکم ڕانی ئەم هەرێمە، بۆیە کارمەندانی تەندروستی ڕابردوو و ئێستاو ئایندەمانن چیتر مەکەونەوە هەمان هەڵەی ڕابردوو بە لێشاو میلاکتان زیاد ئەکرد. بۆیە دەبێت حوکمەت لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی بڕیار لەسەر تاکەکانی ئەم نیشتیمانە بدات، یاساو ڕێخستنی میلاکات پێویستی بە تەسفیەکی باشە لە ڕووی پسپۆری و کارامەییەوە، تاکە شتێک کە ئەم هەرێمەی هێشتبێتەوە کەرتی تەندروستیەکەیەتی کە جێگای شانازییە لای وڵاتانی دراوسێمان ئەویش نەخۆشخانەی هیوایە کە لە سەر دەستی جەنابی ڕەوان شاد مام جلال تاڵەبانی دروست کراوە، بە ئێستاشەوە جێگای چارەسەری زۆر ترین نەخۆشی شێرپەنجەیە لە لە پارچەکانی تری کوردوستانەوە دێن بۆ چارەسەر، چیتر ئەم کەرتە هێندەی تر ناشیرین مەکەن .

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم