بکوژى دایک و دوو کچەکەى بەغدا لە هەرێمى کوردستان دەستگیر دەکرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە بەغدا هەرێمی کوردستان


Nov 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شانەى راگەیاندنى عێراق ئاشکرایکرد کە ئەو کوڕەى سێ رۆژ لەمەوبەر دایک و دوو خوشکی خۆی لە بەغدا کوشت، لە هەرێمى کوردستان لەلایەن هێزەکانى ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.

لەمبارەیەوە شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکردوە، کە هێزەکانى ئاسایشی هەرێمى کوردستان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیر کردووە، تۆمەتبارەکە لە ناوچەى کازمییەى باکوورى بەغدا تاوانەکەی ئەنجامدابوو.

بەپێی راگەیێندراوەکە، ئێوارەى 10ـی تشرینى دووەم مەسرور بارزانى، سەرۆکى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق کردووە و پێیڕاگەیاندووە، "ئەو تۆمەتبارە هەڵاتووە دەستگیرکراوە."

هاوكات شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رایگەیاندووە کە تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان بەندکراوە.

جێی باسە رۆژی 8ـی تشرینى دووەمى 2022، لە ناوچەى کازمیەى باکوورى بەغدا دایکێک و دوو کچەکەی کوژران، بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، عەلى مەجید هاشم، کە کوڕی ئەو ماڵە بووە، بە تۆمەتی کوشتنیان سکاڵاى لەسەر تۆمارکراوە.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم