تەرمی قوربانیانی تەقینەوەكەی سلێمانی بەخاك دەسپێردرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی نێچیرڤان بارزانی


Nov 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەرمی قوربانیانی روداوی تەقینەوەكەی شاری سلێمانی لە گۆڕستانی كەڵەكن بەخاك دەسپێردرێن و دواتر پرسەیان بۆ دادەنرێت و بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لە پرسەكەدا بەشداری بكات.
ئەمڕۆ شەممە، تەرمی 14 لە قوربانیانی تەقینەوەكەی شاری سلێمانی لە گۆڕستانی كەڵەكن بەخاك دەسپێردرێن، هەروەها تەرمی حوسێن گوڵكار كە وەستای سیستمی شۆفاژ بووە و لەكاتی چاككردنەوەیدا تەقیەوە، دەبرێتەوە رۆژهەڵاتی كوردستان و لەوێ‌ بەخاك دەسپێردرێت.
بەپێی زانیاریەكان، پرسەی قوربانیان لە نزیك شوێنی روداوەكە دەبێت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و شێخ جەعفەر شێخ مستەفای جێگری بەشداری پرسەكە دەكەن.
ئێواری رۆژی پێنجشەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە ماڵێكدا لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی رویدا، كە بەهۆی لێچوونی غازەوە بوو، بەهۆی روداوەكەشەوە 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 12ی تر بریندار بوون