چوار کەس لە ڕووداوی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمەریکا کوژران

(0) / / جهان / هەواڵی جیهان ترامپ ئەمەریکا گرژی


Jan 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسى واشنتۆن ڕایگەیاند، لەڕودواى هەڵکوتانە سەر باڵەخانەى کۆنگرێسى ئەمەریکادا لەلایەن لایەنگرانى ترەمپەوە، چوار کەس بەهۆى تەقەکردنەوە کوژراون و دەیان کەسیى تریش دەستگیرکراون

بەپێی هەواڵی زایەڵە، ڕۆبرت جى کۆنتى بەرپرسى پۆلیسى واشنتۆن (7ى کانوونى دووەمى 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز ڕایگەیاند لەڕوداوەکەى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسدا بەهۆى تەقەکردنەوە چوار کەس گیانیانلەدەستداوە

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەوانەشى کە بەهۆى ئەو ڕوداوەوە دەستگیرکراون ژمارەیان گەیشتووەتە 52 کەس

پێشتریش پۆلیسى واشنتۆن ڕایگەیاند، هەر لەڕوداوەکەى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسدا ژنێک بەگولەى یەکێک لە پاسەوانەکانى کۆنگرێس کوژراوە.

هەروەها لە واشنتۆن قەدەغەی هاتوچوو ڕاگەیێندرا.