پەروەردەی هەرێم هەفتەیەك پشووی فەرمی ڕاگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە سامان سیوەیلی پەروەردە


Dec 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم دەست پێدەكەن و دواتر لە ناوەندەكانی خوێندندا نزیكەی هەفتەیەك پشووی فەرمی دەبێت.

 وتیشی، دوای تەواوبوونی وەرزی یەكەم تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ كە دەكاتە تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم، لە رۆژی 14ی12ی 2022 دەست پێدەكەن.

رونیشیكردووەتەوە، قوتابخانەكان و بەڕێوەبەرەكانی قوتابخانەكان ئامادەكاریی خۆیان كردووە و تاقیكردنەوەكانیش تاوەكو 24ی 12 بەردەوام دەبێت، دوابەدوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكان لە سەرجەم قوتابخانەكان و ناوەندەكانی خوێندن پشووی فەرمی كۆتایی وەرزی یەكەم دەست پێدەكات، لە 25ی 12ی 2022 تاوەكو 2ی 1ی2023 و لە ساڵی نوێش دەست دەكرێتەوە بە دەوام و خوێندنی پرۆگرامەكانی وەرزی دووەم.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم