پێش بینی باران بارین وبەڕزبونەوەی پلەی گەرما دەکرێت

(0) / / عراق / زایەڵە باران کەشناسی سەقا عێراق سەرما سۆڵ


Dec 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕەوشی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دەکات.

کەشناسی عێراق دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ دەڵێت ، بەگشتی لە هەموو ناوچەکانی وڵات کەشوهەوا جێگیر دەبێت، لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون .

ئەوەش هاتووە ، ڕۆژی دووشەممە کەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت کە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها سەبارەت بە ناوچەی باکووریش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت کە وردە وردە دەگۆڕێت بۆ هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران، لە کاتێکدا کەشوهەوای ناوچەی باشوور جێگیر دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور.

پێشبینی كراوە كە رۆژی سێشەممە لە دەڤەری ناوەڕاست ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، سەبارەت بە ناوچەی باکور، کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەور لەگەڵ بارانێکی کەم، و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن لە چاو ڕۆژی پێشوو، لە کاتێکدا کەشوهەوا لە ناوچەی باشوور نیمچە هەورە بۆ هەور لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووک، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم